هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق له‌ عوممانى برده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق له‌ عوممانى برده‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى یاریه‌كى دۆستانه‌دا و له‌ ژیَر سه‌رپه‌رشتى رِاهیَنه‌رى نویَیدا هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق رِوبه‌رِوى هه‌ڵبژارده‌ى عوممان بویه‌وه‌.

یاریه‌كه‌ له‌ناو یاریگاى عوممان به‌رِیَوه‌چو و هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق توانى یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كۆتایی پیَبهیَنیَت و له‌ناویاریگاى عومماندا شكت به‌ هه‌ڵبژارده‌ى عوممان بهیَنیَت به‌ئه‌نجامى سیَ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ.
له‌خوله‌كى 42 یاریزان (حوسیَن رِه‌بیع) گۆڵى پیَشكه‌وتنى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عومان تۆمار كرد پاشان یاریزان (ساماڵ سه‌عید) توانى گۆڵى به‌رامبه‌ر بۆ عیَراق تۆمار بكات و پاشان یاریزانان (نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م) و (ئه‌حمه‌د موناجد) له‌خوله‌كه‌كانى 68 و 81 دوو گۆڵى تریان بۆ عیَراق تۆمار كرد، و له‌كۆتایی یاریه‌كه‌دا یاریزان (ئوسامه‌ حه‌دید) گۆڵى دووه‌مى بۆ عه‌مان تۆماركرد.

له‌كۆتاییدا یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى سیَ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندى عیَراق كۆتایی هات.
Top