له‌ هه‌ولیَر خولیَكى به‌هیَزكردنى رۆژنامه‌نوسان ده‌ستى پىَ كرد

له‌ هه‌ولیَر خولیَكى به‌هیَزكردنى رۆژنامه‌نوسان ده‌ستى پىَ كرد
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ شارى هه‌ولیَر له‌ هۆلى ریستۆرانتى چراخان خولیَكى به‌هیَزكردنى تواناى ئاستى رۆژنامه‌ونوسانى وه‌رزشى ده‌ستى پىَ كرد.
به‌سه‌رپه‌رتشى لیَژنه‌ى رۆژنامه‌ونسانى وه‌رزشى وكۆمپانیاى پارسیان و به‌ ئاماده‌بوونى ئاغاى ئه‌حمه‌دى سه‌رۆكى سه‌ندیگه‌ىرۆژنامه‌نوسانى ئیَرانى ووفه‌رهاد عه‌ونى سه‌رۆكى سه‌ندیگاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان وسه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كیَـى تۆپى پىَ كوردستان ودكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى خاوه‌نى كۆمپانیاى پارسیان و دلشاد ئه‌حمه‌د سكرتیَرى لیَژنه‌ى رۆژنامه‌وسانى وه‌رزشى و ژماره‌یه‌كى زۆرى رۆژنامه‌نوسانى شاره‌كانى كوردستان خولیَكى به‌هیَزكردنى تواناى ئاستى رۆژنامه‌نوسان ده‌ستى پىَ كرد كه‌ بۆبواره‌كانى هه‌واڵسازى ورادیۆ وموعه‌لیقى وفۆتۆگرافى ئه‌نجام ده‌دریَت رۆژانه‌ش بۆماوه‌ى سىَ رۆژ له‌لایه‌ن مامۆستایانى وانه‌ بیَژ خوله‌كان ده‌گوتریَته‌ووه‌ .شایه‌نى باسه‌ بۆیه‌كه‌مجاره‌ خولیَكى له‌م جۆره‌ ئه‌نجام بدریَت .
Top