هه‌ولیَر بووه‌ پاڵه‌وانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى یانه‌كانى كوردستان

هه‌ولیَر بووه‌ پاڵه‌وانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى یانه‌كانى كوردستان
گولاَن :كارزان كانه‌بى
رۆژى دووشه‌مه‌ له‌ شارى هه‌ولیَر پاله‌وانه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجامدرا .
رۆژى دوو شه‌مه‌ به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كیَتى ناوه‌ندى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى كوردستان پاله‌وانه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى 10یانه‌ى كوردستان و70یاریزانى شاره‌كان پاله‌وانه‌تیه‌كه‌ له‌ كیَشى 55تاكو +105 به‌ریَوه‌ بچیَت بۆهه‌ردوو ئاستى كوران و كچان ،پاله‌وانه‌تیه‌كه‌ش له‌ هۆلى زه‌رد له‌ هه‌ولیَرى پایته‌خت ئه‌نجام درا له‌ یارییه‌كانى خولىه‌كه‌ش یاریزانانى یانه‌كانى به‌شداربوو له‌مللاَنیه‌كى به‌رده‌وام دابون تاكو كۆتایى خوله‌كه‌ ،له‌ ئه‌نجامى كورانیش ئه‌نجامه‌ى یانه‌كان به‌م شیَوه‌ى خواره‌وو بوو .
1-یانه‌ى هه‌ولیَر
2-یانه‌ى پیَشكه‌وتن
3-یانه‌ى هه‌لۆ
له‌ ئاستى ئافره‌تانیش خانمانى یانه‌ى هه‌ولیَر بوونه‌ پاله‌وانى خه‌له‌كه‌ ،له‌ كۆتایشدا خه‌لات و دیارى به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان دابه‌شكرا
Top