كاسیاس توانى بۆ ماوه‌ى 331 خوله‌ك پاریَزگارى له‌ گۆڵه‌كه‌ى بكات

كاسیاس توانى بۆ ماوه‌ى 331 خوله‌ك پاریَزگارى له‌ گۆڵه‌كه‌ى بكات
گولاَن/ساڵح محمد
گۆڵپاریَزى یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى (ئیكه‌ر كاسیاس) توانى بۆ ماوه‌ى 331 خوله‌ك له‌سه‌ر یه‌ك پاریَزگارى له‌ گۆڵه‌كه‌ى بكات و هیچ گۆڵیَكى لیَ تۆمارنه‌كریَت.

كاسیاس له‌ یاریه‌كانى به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ رِیال مایۆركا و ئۆساسۆنا و ئه‌یاكس گۆڵه‌كه‌ى به‌خاویَنى پاراست هه‌تا خوله‌كه‌ى 61 له‌یاری یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر یانه‌ى رِیال سۆسیداد كه‌ گۆڵیَكى لیَ تۆماركرا، به‌مه‌ش كاسیاس توانى بۆ ماوه‌ى 331 خوله‌ك پاریَزگارى له‌ گۆڵه‌كه‌ى بكات.

شایانى باسه‌ كاسیاس توانیبونى پیَشتر بۆ ماوه‌ى 601 خوله‌ك پاریَزگارى له‌ گۆڵه‌كه‌ى بكات و هیچ گۆڵیَكى لیَ تۆمارنه‌كریَت.
Top