پیَریَز له‌ رۆیشتنى یاریزانه‌ هۆله‌ندییه‌كان زه‌رمه‌ند نه‌بوینه‌

پیَریَز له‌ رۆیشتنى یاریزانه‌ هۆله‌ندییه‌كان زه‌رمه‌ند نه‌بوینه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
فلۆرنتینۆ پیَریَز سه‌رۆكى یانه‌ى شاهانه‌ ئه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا له‌ فرۆشتنى یاریزانه‌ هۆله‌ندییه‌كان زیانمان به‌رنه‌كه‌توه‌.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌رزى رابردوو هه‌ردوو یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید ئاریان رۆبن و ویسلى شنایده‌ر به‌روو یانه‌كانى بایرن میونخى ئه‌لمانى و ئه‌نته‌ر میلانى ئیتالى كۆچیان كرد ،بۆیه‌ هه‌ردوو یاریزان توانیان له‌گه‌ڵ یانه‌ نویَیه‌كانیان ئاستیَكى شایسته‌ پیَشكه‌ش بكه‌ن وبتوانن بگه‌ریَنه‌وه‌ ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆیان ،هه‌ردوو یاریزانیش كۆمه‌لیَك نازناویان به‌ده‌ست هیَنا له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان ،پیَریزى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا ئه‌م دوویاریزانه‌ ئاستیَكى باشیان هه‌بوو به‌لاَم ئیَمه‌ شویَنى ئه‌وانمان به‌ یاریزانان رۆنالدۆوكاكا پرِكرده‌وه‌ گوتیشى هۆله‌ندییه‌كان له‌ یاریزانانى به‌رازیلى وپورتوگالى باشتر نینه‌.
Top