كۆبونه‌وه‌ى سالاَنه‌ى مامۆستایانى وه‌رزشى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ئه‌نجامدرا

كۆبونه‌وه‌ى سالاَنه‌ى مامۆستایانى وه‌رزشى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ئه‌نجامدرا
گولاَن :كارزان كانه‌بى
به‌ ئاماده‌ بوونى به‌ریَوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و سه‌رجه‌م مامۆستایانى وه‌رزشى سنورى په‌روه‌رده‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ى سالاَنه‌ى مامۆستایان به‌ریَوه‌ چوو.
رۆژى شه‌مه‌ كات ژمیَر 10به‌یانى به‌ئاماده‌بوونى مامۆستا به‌كركه‌ریم به‌ریَوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ومامۆستا حه‌كیم كانه‌بى به‌رپرسى چالاكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌رده‌ه‌ى خه‌یات و سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى یه‌كه‌م وسه‌رجه‌م مامۆستایانى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى سنورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،له‌ هۆلى چالاكى وه‌رزشى ودیده‌وانى كۆبوونه‌وه‌ى سالاَنه‌ى مامۆستایانى وه‌رزشى ئه‌نجامدرا له‌باره‌ى یارییه‌ ریَكخراوه‌كان وسجلى ئه‌لف وبا له‌كاركه‌توووبه‌ریَوه‌پیَش چوونى وانه‌ى وه‌رزشى له‌ قوتابخانه‌ كان .سه‌ره‌تا مامۆستا به‌كر پیرۆزبایى له‌سه‌ر جه‌م مامۆستایان كرد به‌بۆنه‌ى ساڵى نوىَ خویَندن وداواشى له‌سه‌رجه‌م مامۆستایانى وانه‌ى وه‌رزشى كرد كه‌وا كه‌م ته‌خه‌مى نه‌كن له‌ وانه‌ى وه‌رزشى وبه‌هیوام وه‌كو وانه‌كانى تر گرنگى ته‌واوى پىَ بدریَـت ئاماده‌یى خۆشى نیشاندا بۆمامۆستایانى وه‌رشزى به‌ پاڵپشتى مادى و مه‌عنه‌وى بۆئه‌وه‌ى بتوانین به‌هه‌موو لایه‌كمان ئاستى وانه‌ى وه‌رزشى به‌روو پیَش ببه‌ین بتوانین له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كان ئاست و ئه‌نجامان هه‌بیَت وه‌كو په‌روه‌رده‌ى خه‌بات گوتیشى له‌ هیچ كه‌سیَك قبول ناكه‌ین له‌وانه‌ى وه‌رزشى سستى بكات ومامۆستایانیش وه‌كو وانه‌كانى تر خۆیان له‌گه‌ل قوتابیان ماندوو بكه‌ن و وه‌رزش ببیَته‌ وانه‌یه‌كى سه‌ره‌كى وه‌كو وانه‌كانى تر ،به‌لیَنى ئه‌وه‌شى دا كه‌وا باشترین كه‌ل و په‌لى وه‌رزشى به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات دابه‌ش بكریَت له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ،دواتریش ممۆستا حه‌كیم گانه‌بى به‌رپرسى چالاكى وه‌رزشى دیَده‌وانى له‌ وته‌یه‌كى دا پشتگیرى وانه‌ى وه‌رزشى كردوگوتى به‌هیواین هه‌موو لایه‌ك گرنگى به‌ وانه‌ى وه‌رزشى بدات ،چونكه‌ وه‌رزش وانه‌یه‌كى سه‌ره‌كیه‌یه‌ له‌ ژیانى رۆژانه‌ى ئاده‌میزاد ،گوتیشى وانه‌ى وه‌رزش هۆكاره‌ بۆپیَگه‌یاندنى یاریزانان له‌ قۆتابخانه‌كانه‌وه‌ ،دواتریش ریَگه‌ به‌ مامۆستایانى وه‌رزشى درا بۆئه‌وه‌ى پرسیاره‌كانیان رووبه‌رووى به‌ریَوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ وبه‌رپرسى چالاكى وه‌رشى ودیده‌وانى كردو ئه‌وانیش وه‌لامى پرسیاره‌كانى ئاماده‌ بوانیان دایه‌وه‌ .له‌ كۆتایشدا بریاردرا له‌ مانگى داهاتوو په‌روه‌رده‌ى خه‌بات چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كانى خۆى ده‌ست پىَ بكات .
Top