مارچیلۆ لیپی دهبیَته رِاهیَنهرى یانه‌ى رِۆما
رِۆژنامهكانى رِۆماى پایته‌ختى ئیتاڵی بلاَویان كرده‌وه كه یانه‌ى رِۆماى ئیتاڵى نزیك بوه‌ته‌وه له پهلكیَشكردنى رِاهیَنهرى ئیتاڵى (مارچیلۆ لیپی) بۆ یانه‌كه‌یان بۆ جیَگرتنهوهى رِاهیَنهرى ئیَستاى یانه‌كه (كلاودیۆ رِانیَری) و وه‌رگرتنى رِڕهیَنهرایهتى یانه‌ى رِۆما.
هه‌روه‌ها رِۆژنامهكان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن كه كیَشهیهكى زۆر له نیَوان رِاهیَنهرى ئیَستاى رِۆما (رِانیَرى) هه‌یه له‌گه‌ڵ یاریزانان و سه‌رۆكایه‌تى یانه‌ى رِۆما ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى خراپی ئاستى یانه‌ى رِۆما كه نۆزده‌هه‌مى خولى ئیتاڵیایه و له‌خولى یانهپاڵهوانهكانى ئه‌وروپا به‌ئه‌نجامى دوو گۆڵى بیَ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى بایه‌رمیونخ دۆرِا.
بۆیه چاوهرِوان دهكریَت لیپی كه توانى نازناوى جامى جیهانى 2006 بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بهدهستبهیَنیَت له‌چه‌ند رِۆژى داهاتودا په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى رِۆما بكات.