به‌نرخترین بۆنده‌كانى ئه‌مساڵى یانه‌كان

به‌نرخترین بۆنده‌كانى ئه‌مساڵى یانه‌كان
گولاَن/ساڵح محمد
وه‌رزى هاوینه‌ى گواستنه‌وه‌ى یاریزان كۆتایی هات هه‌رچه‌نده‌ له‌چاو زۆریَك له‌سالاَنى رِابردو بۆندى كه‌م گریَدرا و به‌لاَم چه‌ندین بۆندى به‌نرخ و گرانبه‌ها ئیمزا كران كه‌ گه‌وره‌ترین بۆندى هاوینى ئه‌مساڵ یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ (داڤید ڤییا) بوو كه‌ به‌ 40 ملیۆن یۆرۆ له‌یانه‌ى ڤالاَنسیا چوه‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌، و هه‌روه‌ها یانه‌ى مانچسته‌رسیتی زۆریترن پاره‌ى خه‌رج كروه‌ بۆ هیَنانى یاریزانان كه‌ بریتیه‌ له‌ برِی 153 ملیۆن یۆرۆ.

رِیزبه‌ندى گرنترین شه‌ش بۆندى هاوینى ئه‌مساڵ:
1- (داڤید ڤییا) له‌یانه‌ى ڤالاَنسیا به‌برِی 40 ملیۆن یۆرۆ چوه‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌.
2- (جیمس میلنر) له‌ یانه‌ى ئه‌ستۆن ڤیَلا به‌برِی 30 ملیۆن یۆرۆ چوه‌ یانه‌ى مانچسته‌رسیتی.
3-(یایا یۆریَ) له‌یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌برِى 30 ملیۆن یۆرۆ چوه‌ یانه‌ى مانچسته‌رسیتی.
4- (ماریۆ بالۆتیَلی) له‌یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان چوه‌ یانه‌ى مانچسته‌رسیتی به‌برِی 29.5 ملیۆن یۆرۆ.
5- (داڤید سیلڤا) له‌یانه‌ى ڤالاَنسیا به‌برِی 29.5 ملیۆن یۆرۆ چوه‌ یانه‌ى مانچسته‌رسیتی.
6- (ئه‌نخل دى ماریا) له‌یانه‌ى به‌نفیكیا چوه‌ یانه‌ى رِیال مه‌درید به‌برِی 25 ملیۆن یۆرۆ.
Top