رۆنى له‌ وه‌رزى نوىَ دریَسى ریال ده‌پۆشیَت

رۆنى له‌ وه‌رزى نوىَ دریَسى ریال ده‌پۆشیَت
گولاَن :كارزان كانه‌بى
ئاژانسه‌كانى هه‌ولى وولاتى به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان بلاو كرۆدته‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌رزى نوىَ خولى یانه‌كانى ئه‌وروپا رۆنى هیَرشبه‌رى یانه‌ى مان یونایتد ده‌چیَته‌ یانه‌ى شاهانه‌.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌والى به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان بلاوكرۆدته‌وه‌ كه‌ یانه‌ى مان یونایتد له‌ ئیَستاوه‌ تووشى كیَشه‌ هاتوه‌ كه‌ هه‌والى رۆیشتنى یاریزان واین رۆنى بۆیانه‌ى ریال بلاو بۆته‌وه‌ تووشى نیگه‌رانى كردونه‌،سه‌رچاوه‌كانى هه‌والى رۆژنامه‌ى بیۆلى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال فلۆرینۆ پیَریَز بلاو كرۆدته‌وه‌ كه‌وا یانه‌ى ریال له‌ هه‌ولى به‌رده‌وام ده‌بیَت بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ واین رۆنى بگوازیَته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ هه‌ولى به‌رده‌وامى دایه‌ بۆده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌م یاریزانه‌ ،بۆیه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م وه‌رزه‌وه‌ هه‌ولى جدى بۆده‌دات ،له‌ یه‌نایرى داهاتووش رۆنى به‌ هه‌ر نرخیَك بیَت دریَسى یانه‌ى شاهانه‌ى ئیسپانى ده‌پۆشیَت ،به‌پىَ سه‌ره‌تایى هه‌واله‌كانیش یانه‌ى ریال ئاماده‌یه‌ برشى 79ملیۆن یۆرۆ بداته‌ یاریزان واین رۆنى ،مۆرنیهۆش ئه‌وى دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ وه‌كو راهیَنه‌ر پیَویستى به‌ تواناكانى یاریزانى ناوبراو هه‌یه‌ .
Top