له‌ خولى شیاندنى باله‌ى كوردستان: ئارارات له‌ ئه‌رمه‌نى برده‌وه‌

له‌ خولى شیاندنى باله‌ى كوردستان: ئارارات له‌ ئه‌رمه‌نى برده‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى باله‌ى كچانى یانه‌كانى كوردستان له‌ ئاستى پله‌ یه‌كه‌كان ،كچانى ئارارات له‌ ئه‌رمه‌نى شارى كه‌ركوكیان برده‌وه‌.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى باله‌ى كچانى یانه‌پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ خولى شیاندن بۆسه‌ركه‌وتن بۆریزى یانه‌ نایابه‌كان ،له‌ هۆلى داخراوى شه‌هیدفه‌رنه‌سۆ هه‌ریرى هه‌ردوو یانه‌ى ئارارات وئه‌رمه‌نى شارى كه‌ركوك به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى ئارارات توانیان ئاستیَكى زۆر به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن ویارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كۆتایى پىَ بهیَنن ،یه‌كه‌م شكست توشى كچانىشارى كه‌ركوك بكه‌ن و زه‌نگیَكى مه‌ترسى بۆیانه‌كانى تر لیَبده‌ن بریاریشه‌ ئه‌مرۆ پیَنجشه‌مه‌ كچانى ئارارات رووبه‌رووى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى ببنه‌وه‌ .ئه‌م خوله‌ش به‌به‌شدارى شه‌شیانه‌ رۆژانه‌ یارییه‌كانى به‌ریَوه‌ ده‌چیَت.
Top