كۆنفراسى یه‌كیَتى تۆپى پىَ كوردستان ئه‌نجامدرا

كۆنفراسى یه‌كیَتى تۆپى پىَ كوردستان ئه‌نجامدرا
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ شارى هه‌ولیَر به‌ ئاماده‌بوونى چه‌ندین كه‌سایه‌تى وه‌رشزى و یانه‌كانى كۆنفراسى یه‌كیَتى تۆپى پىَ كوردستان ئه‌نجامدرا.
له‌ هۆلى كتیَبخانه‌ى زه‌یتونه‌ له‌ شارى هه‌ولیَر به‌ ئاماده‌بوونى نویَنه‌رى یانه‌كانى كوردستان له‌ پله‌ نایابه‌كان و پله‌ یه‌ك و دوو و سىَ یه‌كان و مامۆستایانى كۆلیژه‌كانى وه‌رزشى و چه‌ندین كه‌سایه‌تى وه‌رزشى و راگه‌یاندنه‌كان كۆنفراسى یه‌كیَتى تۆپى پىَ كوردستان له‌ ژیَر ناوى با هه‌موومان یه‌كیَتى تۆپى پىَ كوردستان ده‌وله‌مه‌ند كه‌ین .له‌ كۆنفراسه‌كه‌ چه‌ندین بابه‌تى و ته‌ورى گرنگ باسكراو گفت وگۆى بۆكراو سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كیَتى تۆپى پىَ كوردستان وتاریَكى پیَشكه‌ش كردو باسى وه‌رزشى تۆپى پىَ كوردستانى كرده‌وه‌ .
Top