كاكا ده‌چیَته‌ خولى ئیتالى ومایكۆو ئیتۆ بۆخولى ئیسپانى

كاكا ده‌چیَته‌ خولى ئیتالى ومایكۆو ئیتۆ بۆخولى ئیسپانى
گولاَن:كارزان كانه‌بى
رۆژنامه‌كانى وولاتى ئیتالیا ئه‌وه‌یان بلاو كرده‌وه‌ كه‌وا هه‌ریه‌كه‌ له‌یاریزانان كاكا وئیتۆ و مایكۆن گۆرِانكارى له‌ خوله‌كانیان ده‌كه‌ن .
رۆژنامه‌ى دیلۆ سپۆرتى ئیتالى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان له‌ هه‌ولى ئه‌وه‌دایه‌ یاریزانى هیَلى ناوه‌راستى یانه‌ى ریال مه‌درید وهه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل كاكا بهیَنیَـه‌ ریزى یانه‌كه‌ى وهه‌ردوو ئه‌ستیَره‌ى یانه‌كه‌شى ئیتۆ ومایكۆن بداته‌ یانه‌ى ریال مه‌درید بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ له‌ خولى ئیتالى ئاست و ئه‌نجامیَكى باش به‌ده‌ست بهیَنىَ له‌سه‌ر ده‌ستى یاریزانى به‌رازیلى كاكا.مۆراتى سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌نته‌ر له‌هه‌ولى به‌رده‌وام دایه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانى كاكا له‌ بره‌نابیۆوه‌ بگوازیَته‌وه‌ سان سیرۆ،ئیَستاش یانه‌ى ئه‌نته‌ر له‌ چاوره‌وانى یانه‌ى مه‌دریده‌ بۆئه‌وه‌ى وه‌لامى كۆتایى بداته‌وه‌ یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان ،له‌ ئیَستاشدا یانه‌ى ریال له‌ قه‌یرانى هیَلى هیَرشبه‌ردایه‌و بۆیه‌ به‌نیازه‌ كاك بداته‌ یانه‌ى ریال وهه‌ردوو یاریزانان مایكۆن كه‌ هیواى مۆرینهۆ بوو ،ئیتۆش به‌هیواى به‌رزكردنه‌وه‌ى ریاله‌.
Top