ئه‌نته‌رمیلان رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ به‌نیازى هیَنانى كاكا بیَت

ئه‌نته‌رمیلان رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ به‌نیازى هیَنانى كاكا بیَت
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى هه‌ڵگرى نازناوى خولى ئیتاڵیا و جامى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ له‌هه‌وڵى په‌لكیَشكردنى یاریزانى یانه‌ى رِیال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل (رِیكاردۆ كاكا) بن.

سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى (ماسیمۆ مۆراتى) ده‌رباره‌ى هیَنانى كاكا بۆ یانه‌كه‌یان گوتى:
به‌ستنى بۆند له‌گه‌ڵ كاكا كاریَكى باشه‌ به‌لاَم بۆ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان نا ، ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ وتویَژم له‌گه‌ڵ رِاهیَنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید (خۆزیه‌ مۆرینهۆ) نه‌كردوه‌.

مۆرینهۆ رِایگه‌یاندبو كه‌ كاكا به‌شیَك نییه‌ له‌پلانه‌كانى بۆ وه‌رزى نویَ به‌هۆى بونى پیَكان له‌ ئه‌ژنۆی دا كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگیَكى ده‌ویَت تا له‌پیَكانه‌كه‌ى چاك ده‌بیَته‌وه‌ و ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ یاریگا.
Top