ئه‌رژه‌نتین پاڵه‌وانى جیهانی گۆڵباران كرد
له‌میانه‌ى یاریه‌كى دۆستانه‌دا و ئاست به‌رزدا هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژنتین و ئیسپانیاى به‌یه‌ك گه‌یشتن.
كورِهكانى تانگۆ له‌یاریه‌كه‌دا ئاستیَكى به‌رزیان پیَشكهش كرد و توانیان له‌گه‌ڵ رِاهیَنهرى نویَی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان (پاتیستا) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهیَنن به‌ئه‌نجامى چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ.
گۆڵه‌كانى ئه‌رژه‌نتین له رِیَگهى یاریزانان (میسى) له خوله‌كى 10 و (هیگوایین) له خوله‌كى 13 و( تیڤیَز) له خوله‌كى 34 و دواگۆڵى یاریه‌كه لهرِیَگهى یاریزان (ئهگویَرۆ) له خوله‌كى 90 تۆماركرا.
تاكه گۆڵى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا له رِیَى یاریزان (لۆریَنتی) له خوله‌كى 84 تۆماركرا.