ئیبراهیمۆڤیچ سه‌ركه‌وتوو ده‌بم له‌گه‌ڵ میلان

ئیبراهیمۆڤیچ سه‌ركه‌وتوو ده‌بم له‌گه‌ڵ میلان
گولاَن:كارزان كانه‌بى
هیَرشبه‌رى پیَشووى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد ،كه‌وا له‌گه‌ڵ یانه‌ى میلان دلخۆشه‌ و ده‌توانى ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆى پیَشكه‌ش بكات .
دواى ئه‌وه‌ى هیَرشبه‌رى سویَدى یاریزان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانى پیَشووى یانه‌ى ره‌شه‌ به‌برِى 22ملیۆن یۆرۆ چووه‌ ریزى یانه‌ى میلان ،زه‌لاتان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد گوتى ،زۆر دڵخۆشم به‌ سه‌ركه‌وتن له‌ بۆنده‌كه‌م بۆیانه‌ى میلان به‌هیواى ئه‌وه‌شم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ بتوانم ته‌واوى نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهیَنم ،گوتیشى من به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك یانه‌كانى به‌رشه‌و میلان هاوشیَوه‌ى یه‌كترى ناكه‌م ،گوتیشى میلان زۆر له‌ به‌رشلۆنه‌ باشتره‌ له‌ میَژوو،گوتیشى ئیَستا به‌رشلۆنه‌ له‌قه‌یرانه‌و میلان به‌سه‌ركردیه‌تى بیرلسكۆنى له‌ ئاستیَكى به‌رزى دارایى دایه‌به‌تایبه‌تى دواى هاتنى رۆبینهۆ به‌برِى 18ملیۆن یۆرۆ،گوتیشى هیوام ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى میلان بتوانم جامى ئه‌وروپا به‌رز كه‌مه‌وه‌ .
Top