ڤاندرڤارت :توتنهامى هه‌ڵبژارد

ڤاندرڤارت :توتنهامى هه‌ڵبژارد
گولاَن :كارزان كانه‌بى
ڤانده‌رڤارتى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى هۆله‌ندا به‌ شیَوه‌یه‌كى فه‌رمى رووى له‌ یانه‌ى توتنهامى ئینگلیزى كرد.
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید بۆندى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزان مۆركرد له‌م وه‌رزه‌دا،بۆیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى ناچار بوون ریزى یانه‌كه‌جیَبهیَلن،ڤاندرڤارتیش یه‌ك له‌م یاریزانانه‌ به‌ هیواى ئه‌وه‌ بوو یانه‌كه‌ جیَبهیَلیَت ،به‌ هۆى كیَشه‌كانى له‌گه‌ڵ راهیَنه‌رى یانه‌كه‌ مۆرینهۆ ،ڤان ده‌رڤارت ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد،من خۆشه‌ویستیم بۆتۆپى پىَ ویانه‌كه‌ هه‌بوو بۆیه‌ ریزى یانه‌كه‌م جیَنه‌ده‌هیَشت ،گوتیشى مۆرنیهۆ ریزى منى نه‌ده‌گرت بۆشیَویه‌كى گشتى ئه‌وه‌ش هۆكار بوو منى له‌ ریال دوورخسته‌وه‌ ،گوتیشى یانه‌ى توتنهامى ئینگلیزى گرنگیه‌كى زۆرى پىَ دام ،بۆیه‌ ریزى ئه‌و یانه‌یه‌م هه‌ڵبژارد،گوتیشى بۆمن شانازییه‌ یانه‌یه‌كى ئینگلیزى گرنگى تایبه‌تم پىَ ده‌دات بۆئه‌وه‌ى بتوانم یارى بكه‌م له‌م یانه‌یه‌و له‌ خولیَكى وا گه‌وره‌ و باشترین خوله‌ له‌ جیهان ،به‌ هیواى ئه‌وه‌شم بتوانم له‌ دریَسى ئه‌م یانه‌یه‌ له‌به‌ر بكه‌م و ئه‌نجامى شایسته‌ بده‌ست بهیَنین .
Top