له‌ خولى برایه‌تى: ئه‌مرۆ ئاسۆو ئارارات یارى كۆتایى ئه‌نجام ده‌ده‌ن

له‌ خولى برایه‌تى: ئه‌مرۆ ئاسۆو ئارارات یارى كۆتایى ئه‌نجام ده‌ده‌ن
گولاَن :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ ئه‌مرۆ پیَنج شه‌ممه‌ له‌ دواین یارى كۆتایى خولى برایه‌تى ،هه‌ردوو یانه‌ى ئارارات وئاسۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن .
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانه‌كان شارى هه‌ولیَروكه‌ سالانه‌ یه‌كیَتى تۆپى پىَ لقى هه‌ولیَر سازى ده‌كات وه‌كو خۆئاماده‌كردنیَك بۆیارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ، دواى به‌ریَوه‌چوونى 13رۆژ له‌ یارییه‌كانى خوله‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ى ئاسۆو ئارارات له‌ هه‌ردوو كۆمه‌له‌كه‌ى خۆیان گه‌یشتنه‌ یارى كۆتایى خوله‌كه‌ ،بریاریشه‌ ئه‌م شه‌و له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى ئارارات ،یارى كۆتایى له‌ نیَوان هه‌ردوو یانه‌ى ئارارات و ئاسۆ به‌یه‌ك بگه‌ن .شایه‌نى باسه‌ یانه‌ى ئارارات سىَ یه‌م جاره‌ له‌ میَژووى ئه‌م خوله‌ بگاته‌ یارى كۆتایى خوله‌كه‌ و ئه‌و پیَنجه‌م خوله‌كه‌ كه‌وا یه‌كیَتى تۆپى پىًَ لقى هه‌ولیَر ئه‌نجامى ده‌دات .
Top