له‌ خولى برایه‌تى: ئارارات گه‌یشته‌ یارى كۆتایى خوله‌كه‌

له‌ خولى برایه‌تى: ئارارات گه‌یشته‌ یارى كۆتایى خوله‌كه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانه‌كانى شارى هه‌ولیَر ،یانه‌ى ئارارات دواى بردنه‌وه‌ى له‌ یانه‌ى بروسك خۆى گه‌یانده‌ یارى كۆتایى.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانه‌كان شارى هه‌ولیَروكه‌ سالانه‌ یه‌كیَتى تۆپى پىَ لقى هه‌ولیَر سازى ده‌كات وه‌كو خۆئاماده‌كردنیَك بۆیارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ، له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى ئارارات هه‌ردوو یانه‌ى بروسك و ئارارات له‌ یارییه‌كى به‌هیَز به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى ئارارات توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى (3-0) گۆڵ تۆمار بكه‌ن زوخۆیان بگه‌ینه‌ یارى كۆتایى خوله‌كه‌ .بریاریشه‌ رۆژى پیَنجشه‌مه‌ یارى كۆتایى ئه‌نجام بدریَت.
Top