ئه‌مرۆ هه‌ولیَر به‌ نیازى گورز وه‌شاندنه‌ له‌ یانه‌ى ته‌له‌به‌

ئه‌مرۆ هه‌ولیَر به‌ نیازى گورز وه‌شاندنه‌ له‌ یانه‌ى ته‌له‌به‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ ئه‌مرۆ سىَ شه‌ممه‌ یانه‌ى ه‌ولیَر له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى سناعه‌ له‌ شارى به‌غدا رووبه‌رووى یانه‌ى ته‌له‌به‌ ببیَته‌وه‌.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عیَراقى ،له‌ یارى گه‌رانه‌وه‌ى خوله‌كه‌ ،بریاره‌ ئه‌مرۆ سىَ شه‌ممه‌ له‌ كات ژمیَر 30-3ئیَواره‌ له‌ شارى به‌غدا له‌ یارییه‌كى چاره‌نوسازدا كورِانى پاسه‌وانانى قه‌لاى زه‌رد رووبه‌رووى یانه‌ى ته‌له‌به‌ى شارى به‌غدا ببنه‌وه‌ ،له‌م یاریشدا یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولیَر له‌ ئاستیَكى به‌رزده‌بیریَن سه‌سه‌راى دۆرِانیشیان به‌لاَم به‌ دواى سه‌ركه‌وتن ویَلا ده‌بن ،بۆسه‌ركه‌وتنیش یانه‌ى هه‌ولیَر پیَویستى به‌ دووگۆڵ هه‌یه‌ ،یانه‌ى دهۆكیش له‌ ئه‌ركیَكى ئاسان له‌ به‌غدا رووبه‌رووى یانه‌ى زه‌ورا ده‌بیَته‌وه‌ .
Top