له خولى برایه‌تى: ئاسۆ گه‌یشته یارى كۆتایى خوله‌كه
له میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانهكانى شارى ههولیَر ،یانه‌ى ئاسۆ دواى بردنه‌وه‌ى له یانه‌ى ههندریَن خۆى گه‌یانده یارى كۆتایى.
له میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانه‌كان شارى ههولیَروكه سالانه یهكیَتى تۆپى پىَ لقى ههولیَر سازى ده‌كات وه‌كو خۆئامادهكردنیَك بۆیارییهكانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ، له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى پیَشمهرگهى ههولیَر هه‌ردوو یانه‌ى ههندریَن وئاسۆ له یارییه‌كى بههیَز به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى ههندریَن توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكهش بكه‌ن دوو گۆڵ تۆمار بكه‌ن بهلاَم دواتر یاریزانانى یانه‌ى ئاسۆ كه‌وتنه خۆیان ئه‌نجامه‌كه‌یان رِاست كردوه بۆپهنا بردنه به‌ر لیَدانى یه‌ك لاى كه‌ره‌وه یانه‌ى ئاسۆ به ئه‌نجامى (5-4)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه وخۆى گه‌یانده یارى كۆتایى خوله‌كه.