سۆزی دڵشاد یاریزانی پایسكل سواری یانەی نەورۆز: متمانەم بەخۆم هەیە لە پاڵەوانیەتیەكانی دەرەوە مەدالیای ئاڵتون بە دەست بێنم
* ئاستی یاری پایسكل سواری كوردستان چۆن دەبینی؟
- ئاستێكی باشی هەیە بە تایبەتی یانەی نەورۆز گرنگییەكی زۆر بە یاریزانەكان دەدەن.
*بە بۆچوونی تۆ چی بكرێت باشە بۆ بەرەو پێشچوونی ئەم یارییە؟
- هاوكارییەكی باشی یاریزانانەكان بكرێت لەلایەن بەرپرسان بۆ ئەوەی كچان زیاتر روو لەم یارییە بكەن، بە كچانیش دەڵێم یاری پایسكل سواری خۆشترین یارییە بۆ كچان تا زووە وەرنە نێو ئەم یارییە.
* كێشە و گرفتان چییە لەم یارییە؟
- هیچ كێشەكمان نییە.
*رات چییە بەرامبەر كردنەوەی قوتابخانەیەكی پێگەیاندنی یاریزانانی پاسكیل سواری لە كوردستان؟
- كارێكی زۆر باشە بۆ ئەوەی كچان بێنە نێو ئەم یارییە، چونكە یارییەكی خۆشە هەر چەندە بۆ كچان مەترسی دارە.
* دەستەی كارگێڕی یانەی نەورۆز چۆن هاوكاریتان دەكەن؟
- بەڕاستی ماندوبوونی ئەوان و هاوكاریكردنیان ئێمەی گەیاندۆتە لووتكەی كوردستان و عێراق، ئەگەر پشتگیری ئەوان نەبێت، ئێمە نەدەگەیشتنیە ئەو رۆژە.
* ئایا بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرای؟
- بەهۆی ئاست بەرزیم بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كراوم.
*پەیامت چییە بۆ ئەو خێزانانەی، كە رێگری لە كچەكانیان دەكەن لە وەرزش كردنیان؟
- هیوادارم ئەو خێزانانە بە خۆیان دابچنەوە و نەبنە رێگر لەبەردەم كچەكانیان، بە پێچەوانەوە هاوكاریان بكەن بۆ هاتنە نێو دنیای وەرزش و خێزانەكانی ئێمە زۆر هاوكاریمان دەكەن.
*خوێندن رێگریت لێ ناكات بۆ وەرزش كردنت؟
- نەخێر، چونكە كاتەكانی خۆم دابەشكردەوە بۆ وەرزش و خوێندن
*هیوا و ئاواتت وەكو كچە یاریزانێك چییە؟
- هیوادرام بتوانم لە پاڵەوانیەتیەكانی دەرەوە ئەنجامێكی بەرچاو بە دەست بهێنم، متامەنەشم بە خۆم هەیە مەدالیایەكی ئاڵتون بۆخۆم بەدەست بهێنم.
*جگە لە پاسكیل چ یارییەكی تر ئەنجام دەدەی؟
- راكردن و مەلەوانی دەكەم، لەم یارییەش سەركەوتووم لەگەڵ یانەكەم.
*ئەگەر یانەیەك داوات لێبكات، ریزی یانەی نەورۆز جێ دەهێڵێت؟
- هەرگیز بیرم لە جێهێشتنی یانەی نەورۆز نەكردۆتەوە، چونكە لەم یانەیە فێری وەرزش بووم.