ئه‌نته‌رمیلان چواره‌م نازناوى به‌ده‌ستهیَنا

ئه‌نته‌رمیلان چواره‌م نازناوى به‌ده‌ستهیَنا
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى توانى چواره‌م نازناو له‌سه‌ر یه‌ك به‌ده‌ستبهیَنیَت دواى ئه‌وه‌ى له‌یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیتاڵیا له‌ یانه‌ى رِۆماى برده‌وه‌.

یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان له‌یه‌كه‌م یاری فه‌رمیدا له‌گه‌ڵ رِاهیَنه‌رى نویَی یانه‌كه‌ (رِافائیل بینیَتز) توانى له‌یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیتاڵیا به‌ئه‌نجامى سیَ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵیَك له‌یانه‌ى رِۆما بباته‌وه‌.
سه‌ره‌تا یانه‌ى رِۆما له‌ خوله‌كى 21 له‌ رِیَى یاریزان (رِیسه‌) گۆڵیَكیان تۆماركرد به‌لاَم خۆشی یانه‌ى رِۆما زۆرى نه‌خایه‌ند تا له‌خوله‌كى 42 (گۆران پاندیَف) گۆڵى به‌رامبه‌رى بۆ ئه‌نته‌ر تۆماركرد، پاشان یاریزان (ئیتۆ) توانى دوو گۆڵ بۆ ئه‌نته‌رمیلان تۆمار بكات له‌ خوله‌كه‌كانى 70 و 80 و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان بكاته‌ پاڵه‌وانى جامى سوپه‌رى ئیتاڵیا.

به‌م نازناوه‌ش یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان كۆى نازناوه‌كانى كرده‌ 4 نازناو دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ جامى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و خولى ئیتاڵیا و جامى سوپه‌رى ئیتاڵیا و جامى ئیتاڵیا به‌ده‌ستبهیَنیَت.
Top