مۆرینهۆ مانه‌وه‌ى گاگۆ دووپات ده‌كاته‌وه‌

مۆرینهۆ مانه‌وه‌ى گاگۆ دووپات ده‌كاته‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
راهیَنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌دردیى ئیسپانى خۆزى مۆرینهۆ مانه‌وه‌ى یاریزانى هیَلى ناوه‌راستى یانه‌كه‌ى فیرناندۆ گاگۆى له‌ یانه‌كه‌ ئاشكرا كرد.
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى شاهانه‌ به‌ مه‌به‌ستى مانه‌وه‌ى 23یاریزان له‌ ریزى یانه‌كه‌ى بۆته‌واو بوونى پیَك هاته‌ى یانه‌كه‌ى به‌ نیاز بوو چه‌ند یاریزانیَك دوورِ خاته‌وه‌ یه‌كله‌م یاریزانانه‌ش گاگۆى ئه‌رجه‌نتینى بوو ،به‌لاَم له‌ پیَش هاتیَكى چاوه‌روان نه‌كراودا خۆزى مۆرینهۆى راهیَنه‌رى یانه‌كه‌ مانه‌وه‌ى گاگۆى له‌ ریزى یانه‌ى شاهانه‌ دووپات كرده‌وه‌ و ووتیشى گاگۆ شایه‌نى ئه‌وه‌یه‌ له‌ ریال بمیَنیَـته‌وه‌ ،هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتالى گرنگیه‌كى تایبه‌ت به‌ گۆگده‌دات بۆگواسته‌نه‌وه‌ى بۆیانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌و یانه‌ى مان سیتیش برِى 20ملیۆن یۆرۆى بۆگاگۆ ته‌رخان كردبوو بۆگواستنه‌وه‌ى ،مۆرینۆش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ به‌هیچشیَوه‌یه‌ك گاگۆ بۆفرۆشتن نیه‌ .
Top