بایه‌رمیونخ به‌سه‌ركه‌وتن وه‌رزى نویَی ده‌ست پیَكرد

بایه‌رمیونخ به‌سه‌ركه‌وتن وه‌رزى نویَی ده‌ست پیَكرد
گولاَن/ساڵح محمد
یاریه‌كانى خولى ئه‌ڵمانى ده‌ستى پیَكرد و له‌ ده‌ستپیَكى یاریه‌كاندا یانه‌ى بایه‌رمیونخ به‌زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.

له‌میانه‌ى یارى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى نویَى 2010-2011ـى خولى ئه‌ڵمانیا هه‌ردو یانه‌ى بایه‌رمیونخ و فۆلسبۆرگ به‌یه‌ك گه‌یشتن.

یانه‌ى بایه‌رمیونخ له‌سه‌ره‌تایی یاریه‌كه‌وه‌ كۆنترِۆڵی یاریه‌كه‌یان كرد تا له‌ خوله‌كى 9ـى یاریه‌كه‌ یاریزانى ئه‌ڵمانى (تۆماس مۆله‌ر) توانى گۆڵى پیَشكه‌وتن بۆ یانه‌ى بایه‌رمیونخ تۆمار بكات، پاشان له‌ خوله‌كى 55 یانه‌ى فۆلسبۆرگ توانیان گۆڵى یه‌كسان بون تۆمار بكه‌ن له‌رِیَى یاریزان (دزیكۆ)، یاریه‌كه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ به‌رده‌وام بو تا له‌خوله‌كى 90ـى یاریه‌كه‌ یاریزان (شڤانشتایگه‌ر) توانى گۆڵى سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ى بایه‌رمیونخى هه‌ڵگرى نازناوه‌كه‌ تۆمار بكات و یه‌كه‌م سیَ خاڵى وه‌رزى نویَی بۆ به‌ده‌ستبهیَنیَت.
Top