میلان چاوى له‌ لویس سواریزه‌

میلان چاوى له‌ لویس سواریزه‌
گولان :كارزان كانه‌بى
یانه‌ى میلانى ئیتالى چاوى له‌وه‌ چركردۆته‌وه‌ كه‌وایاریزانى ئۆرگوایى لوسی سواریزه‌ بهیَنیَته‌ ریزى یانه‌كه‌ى .
دواى ئه‌وه‌ى له‌ مۆندیالى باشورى ئه‌فریقا ئاستیَكى به‌رزى پیَشكه‌ش كرد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى وولاته‌كه‌ى ،به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین یانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ نیازى مۆركردنى گریَبه‌ستن له‌گه‌ڵ یاریزانى ئۆرگوایى ،لویس سواریزه‌ ،له‌م باره‌شه‌وه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ یانه‌كانى یۆڤانتۆس وئه‌رسناڵ وتونتهام وفولهام ومارسیلیا ،له‌ هه‌وڵى رازى كدنى یاریزانى ناوبراون ،له‌م ناوه‌شدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یانه‌ى میلانى ئیتالى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ ،كه‌ یانه‌ى میلان یاریزان هۆنتیَلارووبرِى 10ملیۆن یۆرده‌داته‌ یانه‌ى ئه‌مستردام به‌رامبه‌ر لوسی سواریَزه‌،هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م كاره‌ بۆیاریزان هۆنتیَلار قورسه‌ كاتیَك بگه‌ریَته‌وه‌ خولى هۆله‌ندى كه‌ ئه‌م ساڵ بۆندى له‌ خوله‌كانى ئینگلیزى وتوركى وئیسپانى بۆهاتبوو ،شایه‌نى باسه‌ لویس سواریَزه‌ له‌ خولى هۆله‌ندى 100گۆڵى تۆماركردوه‌ .
Top