یه‌كێتى تۆپی پێى ئیتاڵیا سزاى توندى به‌سه‌ر ئه‌نته‌رمیلان و جه‌نه‌وا سه‌پاند
به‌هۆى ئاگادار نه‌كردنه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێى ئیتاڵیاله كاتى گواستنه‌وه‌ى یاریزانى ئه‌رژه‌نتین (دییگۆ میلیتۆ) له یانه‌ى جه‌نه‌وا بۆ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان یه‌كێتى تۆپی پێى ئیتاڵیا سزاى به‌سه‌ر هه‌ردو یانه‌دا سه‌پاند.
به‌پێى سزا نوێه‌كه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی ئیتاڵیا یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان برِی 45 هه‌زار یۆرۆ سزا درا و هه‌روه‌ها ئه‌و یانه‌یه بۆی نییه تا ماوه‌ى سێ مانگ هیچ یاریزانێك بهێنێته رِیزه‌كانیه‌وه.
هه‌روه‌ها سزاكه‌ى یانه‌ى جه‌نه‌وا بریتیه له غه‌رامه‌ى 90 هه‌زار یۆرۆ و ئه‌و یانه‌یه‌ش تا 6 مانگى تر نابێت هیچ گرێبه‌ستێك ئه‌نجام بدات.
به‌پێى ئه‌م سزایه‌ش له‌م هاوینه‌دا هه‌ردو یانه‌ى جه‌نه‌وا و ئه‌نته‌رمیلان ناتوانن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك ئه‌نجام بده‌ن.