مارادۆنا په‌یكه‌رێكى بۆدروست ده‌كرێت
په‌رله‌مانى وڵاتى ئه‌رجه‌نتین بۆ رێزگرتن له ئه‌فسانه‌ى تۆپى پێی ولاته‌كه‌ى بریارى دا په‌یكه‌رێك بۆمارادۆنا درووست بكات .
وه‌كو رێز گرتنێك له ئه‌ركى رِاهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین مارادۆنا ،په‌رله‌مانى ئه‌و وولاته بریارى ئه‌وه‌ى دا كه‌وا په‌یكه‌رێك بۆئه‌فسانه‌ى تۆپى پىَ وولاته‌كه‌یان مارادۆنا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى توانیوه‌یانه رێز له كاره‌كانى بگرن به‌ردووست كردنى ئه‌م په‌یكه‌ره.ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى ئه‌رجه‌نتین به‌ناوى (خوان كابه‌ندى)ئه‌وه‌ى بۆراگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا كردوه كه‌وا په‌رله‌مانى وولاته‌كه‌ى بریارى ئه‌وه‌یان په‌سند كردوه كه په‌یكه‌رێك بۆمارادۆنا دروست بكه‌ن وه‌كو رێز گرتنێك له كاره‌كانى ئه‌و ئه‌فسانه‌یه له تۆپى پىَ بریاریشه په‌یكه‌ره‌كه له پایه‌ته‌ختى ئه‌رجه‌نتین له شارى بۆینس ئایریس بۆى داده‌نرىَ .شایه‌نى باسه مارادۆنا به‌هۆى دۆرانى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا ده‌ستى له مه‌شقى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین كشایه‌وه .