له خولى پله یه‌كى كوردستان، هه‌لۆ وئاسۆ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا
رۆژى هه‌ینى له میانى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ وبه‌هێز ئه‌نجام دران له یاریگا جیاجیاكانى كوردستان.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له هه‌فته‌ى سىَ یه‌مى قۆناغى دووه‌م رۆژى هه‌ینى ژماره‌یه‌ك یارى گرنگ وبه‌هێز ئه‌نجام دران،یانه‌ى پێشكه‌وتن له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میوندارى یانه‌ى هه‌لۆى كرد له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌لۆ توانى یارییه‌كى ئاست به‌رز پێشكه‌ش بكات ویارییه‌كه به ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه .یانه‌ى ئاسۆش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ كرد‌و له یارییه‌كى ئاست به‌رزدا یانه‌ى ئاسۆتوانى یارییه‌كه به‌ئه‌نجامى (1-0)گۆڵ براوه بوو ،یانه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى ئاشتى بووه له‌م یاریشدا یانه‌ى سلێمانى به ئه‌نجامى (1-0)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه هه‌ر له پێشه‌نگى یانه‌كان مایه‌وه،یانه‌ى ئالاَش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى شه‌قلاوه كرد‌و توانى یارییه‌كه‌ى لىَ برده‌وه به‌ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ .یانه‌ى زاخۆش رووبه‌رووى یانه‌ى هاوكارى دووز بووه و یارییه‌كه‌ى به ئه‌نجامى (7-0)گۆڵ لىَ برده‌وه.یانه‌ى سمێلیش له‌سه‌ر یاریگاى زاخۆ رووبه‌رووى یانه‌ى پیشه سازى بووه توانى یارییه‌كه به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر لىَ بباته‌وه.یانه‌ى گاره له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى پێرس میواندارى یانه‌ى خانه‌قین كرد‌و توانى یارییه‌كه‌ى به گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر لىَ برده‌وه