له خولى پله یه‌كى كوردستان ئه‌مرۆ پێشكه‌وتن وهه‌لۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
بریاره ئه‌مرۆ هه‌ینى له میانى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ وبه‌هێز ئه‌نجام بدرێت .
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له هه‌فته‌ى سىَ یه‌مى قۆناغى دووه‌م بریاره‌ئه‌مرۆ هه‌ینى ژماره‌یه‌ك یارى گرنگ وبه‌هێز ئه‌نجام بدرێت ،یانه‌ى پێشكه‌وتن له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میوندارى یانه‌ى هه‌لۆى شارۆچكه‌ى بارزان ده‌كات ئه‌م یارییه‌ش بۆیانه‌ى پێشكه‌وتن قورسه .یانه‌ى ئاسۆش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات له‌م یارییه‌ش یانه‌ى ئاسۆ چاوى له سىَ خاڵى یارییه‌كه‌یه ،یانه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى ئاشتى ده‌بێته‌وه ،یانه‌ى ئالاَش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى شه‌قلاوه ده‌كات .یانه‌ى زاخۆش ده‌چێته شارى كه‌ركوك ورووبه‌رووى یانه‌ى هاوكارى دووز ده‌بێته‌وه .یانه‌ى سمێلیش له‌سه‌ر یاریگاى زاخۆ رووبه‌رووى یانه‌ى پیشه سازى ده‌بێته‌وه .یانه‌ى گاره له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى پێرس میواندارى یانه‌ى خانه‌قین ده‌كات .