له خولى پله یه‌كى كوردستان، پیشه‌سازى و پێشكه‌وتن به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
بریاره ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له هه‌فته‌ى دووه‌مى قۆناغى دووه‌مى خوڵى پله یه‌كى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ ئه‌نجام بدرێت .
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له هه‌فته‌ى دووه‌مى قۆناغى دووه‌م ژماره‌یه‌ك یارى گرنگ وبه‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت ،یانه‌ى پیشه‌سازى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له شارى هه‌ولێر میوندارى یانه‌ى پێشكه‌وتن ده‌كات له‌م یاریشدا هه‌ردوو یانه چاویان له سىَ خاڵى یارییه‌كه‌یه بۆئه‌وه‌ى بتوانن له پێشه‌نگ نزیك ببنه‌وه .له‌سه‌ر یاریگاى خانه‌قینیش یانه‌ى هاوكارى دووزله‌سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌دا رووبه‌رووى یانه‌ى خانه‌قین ده‌بێته‌وه له‌م یاریشدا یانه‌ى هاوكارى ئه‌ركى گران ده‌بێت تاكو بتوانىَ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنىَ،یانه‌ى زاخش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له شارى زاخۆ رووبه‌رووى یانه‌ى ئالاَ ده‌بێته‌وه ئه‌م یارییه‌ش بۆهه‌ردوو یانه تایبه‌ت مه‌ندى خۆى ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى بتوانن بگه‌نه لوتكه‌ى یانه‌كان .یانه سلێمانى پێشه‌نگى یانه‌كان ده‌چێته شارى كه‌ركوك له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌دا رووبه‌روى یانه‌ى سلاڤ ده‌بێـته‌وه له‌م یاریشدا یانه‌ى سلێمانى هه‌موو هه‌ولێكى بۆسه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ى سۆلاڤه بۆئه‌وه‌ى له پێشه‌نگى یانه‌كان بمێنێـته‌وه.یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى سێمێڵ ده‌بێـته‌وه ئه‌م یارییه‌ش گرنگى خۆى هه‌یه بۆهه‌ردوویانه .