پاڵه‌وانانى مۆندیالى پێشوو به‌بێ هیچ بردنه‌وه‌یه‌ك كۆتاییان به مۆندیال هێنا
له‌یاری ئه‌مرۆدا كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا پێویستی به‌بردنه‌وه بوو، تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن بۆ یارییه‌كانی قۆناغی 16 مسۆگه‌ر بكات، چونكه له دوو یاری پێشوودا ته‌نها 2 خاڵیان به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام سلۆڤاكیا، گورچتر یارییه‌كه‌یان بهرِێوهبرد، و له‌خوله‌كی 25 یارییه‌كه گۆڵی یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن رۆبیرت فیتیك ئه‌نجامدا، و گیمی یه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه ته‌واو بوو.
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه سلۆڤاكیا هێرشیان ده‌برد، تاوه‌كو له خوله‌كی 73 گۆڵی دووه‌م به‌ده‌ست بێنن، پاشان هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا چه‌ند گۆرِانكارییهكیان ئه‌نجامدا، كه‌مێك له ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌رزتر كرده‌وه، تاوه‌كو له خوله‌كی 81 گۆڵی یه‌كه‌مییان له‌لایه‌ن ناتالی تۆماركرد، و كه‌مێك هیوایان گهرِایهوه، و ئه‌مه‌ش سۆڤاكێكان نه‌یانهێشت 10 خوله‌كی به‌سه‌ردا برِوات تاوه‌كو له خوله‌كی 89 گۆڵى سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌یان تۆماركرد و هیواى سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌رتر كرد، و دوواى ته‌نها خوله‌كێكیش ئیتاڵییه‌كان له‌لایه‌ن كۆلیاریللا گۆڵێكی بی سودیان تۆماركرد و یاریه‌كه به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ كۆتایی هات، و ئازورێكان فرِۆكهی چونه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌رم كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا هه‌رده‌م مێژوویه‌كی پچرِ پرِى هه‌یه له‌رووى ئاستى تیپه‌كه‌وه، له‌كۆی 18 مۆندیال كه به‌ژداری كردووه، ده‌بینین ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه 5 جار چووه‌ته یاری كۆتایی و چواریشی به‌ده‌ست هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 6 جار له‌قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ركراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا كه له هیچ مۆندیالێك له قۆناغی 32 ده‌رنه‌كراوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌كۆی ئه‌و 82 یارییه‌ى كردویانه ته‌نها 44 یاریان بردۆته‌وه.