یانه‌ى گالاتهسهراى به‌نیازى یونس مه‌حموده
یانه‌ى گالاتهسهراى به‌نیازى مۆكردنى بۆنده له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى غهرافهى قه‌ته‌رى وهه‌ڵبژارده‌ى عێراقى .
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌رزشى له به‌غداى پایته‌خت ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردكهوا یونس مه‌حمودى گۆڵكارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى و یانه‌ى غهرافهى قه‌ته‌رى به‌نیازه بچێته خولى یانه‌كانى توركیا له‌م باره‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له یاریزان یونس مه‌حمود ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا یانه‌ى گالاتهسهراى توركى گوتیشى هه‌ردوولا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى بۆئه‌وه‌ى له وه‌رزى نوىَ یونس درێسى گالاتهسهراى ده‌پۆشێت ,هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌وا یانه‌ى گالاتهسهراى به هێنانى یونس مه‌حمود ده‌یه‌وێت هێلى هێرشبردنى به‌هێز بكات ،,یانه‌ى غهرافهى قه‌ته‌رى هێشتا بریارى ئه‌وه‌ى نه‌داوه كه‌وا ده‌ست به‌ردارى یونس مه‌حمود بێت كه پار ساڵ توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات بتوانى یانه‌ى غه‌رافه بگاته پاله‌وانى خوله‌كه .