خولى پله یه‌كى كوردستان، ئاسۆ‌و زاخۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
بریاره ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى قۆناغى دووه‌مى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه به ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى گرنگ .
بریاره ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له ده‌ست پێكى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان حه‌فت یارى گرنگ ئه‌نجام بدرێت .له گرنگترین یارى ئه‌مرۆش یانه‌ى ئاسۆ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له شارى هه‌ولێر میواندارى یانه‌ى زاخۆ ده‌كات .له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه هه‌ولى سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى سىَ خالى یارییه‌كه ده‌ده‌ن.یانه‌ى پێشكه‌وتنیش له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدان رووبه‌رووى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێته‌وه ئه‌م یارییه‌ش بۆهه‌ردوو یانه گرنگه .یانه‌ى سلێمانی پێشه‌نگى یانه‌كان رووبه‌رووى یانه‌ى سێمێل ده‌بێته‌وه له شارى دهۆك له‌م یاریشدا یانه‌ى سلێمانى پێویستى بهسهركهوتنه بۆئه‌وه‌ى له پێشه‌نگى یانه‌كان بمینیته‌وه ،له‌سه‌ر یاریگاى بلىَ له شارى بارزان یانه‌ى هه‌لۆ میوندارى یانه‌ى پیشه سازى ده‌كات .یانه‌ى سلاڤیش له‌شارى كه‌ركوك رووبه‌رووى یانه‌ى كۆیه ده‌بێـته‌وه .یانه‌ى هاوكارى دووزیش رووبه‌رووى یانه‌ى برایه‌تى شارى هه‌ولێر ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێك له یارییهگرنگهكان ده‌ژمێردرێت .یانه‌ى چه‌مچه‌مالیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له شارى چه‌مچه‌مال رووبه‌رووى یانه‌ى شه‌قلاوه ده‌بێته‌وه .