زێدان: ئه‌رژه‌نتین پاڵێوراوى یه‌كه‌مه بۆ به‌ده‌ستهێنانى جامى جیهانى
ئه‌ستێره‌ى تۆپی پێى جیهان و باشترین یاریزانى سه‌ده‌ى رِابردوى كیشوه‌رى ئه‌وروپا و باشترین یاریزانى جیهانى له سێ ساڵدا (زه‌ینه‌دین زێدان) له چاوپێكه‌وتنێكدا باس له هه‌ڵبژارده‌كانى مۆندیالى 2010 ده‌كات و رِایده‌گه‌ێنێت:
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین پاڵێوراوى یه‌كه‌مه بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى جامى جیهانى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا به‌هۆى به‌هێزى سه‌رجه‌م هێڵه‌كانى ئه‌و هه‌ڵبژارده كه خاوه‌نى هێڵێكى هێرشبه‌رى به‌هێزه و له‌هه‌مانكاتدا هێڵی به‌رگرى به‌هێزه كه‌ته‌نها یه‌ك گۆڵى لێ تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها زێدان له درێژه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: به‌لاَم هه‌ڵبژارده‌ى به‌هێزى تریش هه‌یه كه ده‌توانێت ئه‌نجامى چاوه‌رِوان نه‌كراو به‌ده‌ستبهێنن له‌م مۆندیاله.