ئیڤرا ناكۆكیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا ئاشكرا ده‌كات
كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا (پاتریس ئیڤرا) به‌ڵێنى به هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا دا كه هۆكارى ده‌ركردنى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا له مۆندیال ئاشكرا بكات و به ته‌واوى سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى ناو هه‌ڵبژارده‌كه بۆ هانده‌رانى بدركێنێت.
له لێدوانێكدا ئیڤرا ئاشكرایی كرد كه له‌م هه‌فته كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامهوانى ده‌به‌ستێت و تێیدا ئه‌و ناكۆكیانه ده‌خاته رِو له نێوان یاریزانان و رِاهێنهر كه بوه هۆى ئاست نزمى فه‌ره‌نسا و ده‌ركردنى له قۆناغی یه‌كه‌مى مۆندیالى 2010.