له خولى پله یه‌كى كوردستان، خانه‌قین له زاخۆى برده‌وه
له میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌پله یه‌كه‌كانى كوردستان یانه‌ى خانه‌قین له زاخۆى برده‌وه .
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له یارییه‌كى دواخراوى خوله‌كه له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى خانه‌قین له شارى خاه‌نقین هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ‌و خانه‌قین به‌یه‌ك گه‌یشتن له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى مام ناوه‌ندیان پێشكه‌ش كرد‌و چه‌ندین هێرشیان برده سه‌رگۆلى یه‌كترى به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى گۆڵ له‌م ناوه‌شدا یانه‌ى خانه‌قین توانى گۆلێك له‌رێگاى یاریزان عه‌قیل خه‌یرى له خوله‌كى 38تۆماربكات .ئه‌م گێمه‌ش به‌ئه‌نجامه بۆیانه‌ى خانه‌قین كۆتایى هات .له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى زاخۆ هه‌ر له‌گه‌ل فیكه‌ى ناوبژیوان ده‌ستیان به هێرشبردن كرد بۆسه‌ر یانه‌ى خانه‌قین له خوله‌كى 56ی یارییه‌كه گۆڵكارى یانه‌ى زاخۆ مه‌سعود هادى توانى گۆڵى یه‌كسان بوون بۆیانه‌ى زاخۆ تۆماربكات .له پاش ئه‌م گۆله‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه هه‌وڵى زۆریاندا بۆتۆماركردنى گۆلى زیاتر .له خوله‌كى 84ی یارییه‌كه یاریزانى یانه‌ى خانه‌قین عه‌قیل خه‌یرى توانى دووه‌م و سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى خانه‌قین تۆمار بكات .سىَ خاڵى گرنگیش بۆیانه‌كه به‌ده‌ست بهێنىَ .یانه‌ى زاخۆش كۆى خاله‌كانى له 11خاڵ راوه‌ستاوه .