كچانى پێشمه‌رگه كۆنترۆلى شه‌تره‌نجى عێراق ده‌كه‌ن
له شارى به‌غدا كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى توانیان ببنه پاڵه‌وانى یانه‌كانى شه‌تره‌نجى یانه‌كانى عێراقى.
له شارى به‌غدا بۆماوه‌ى سىَ رۆژ پاڵه‌وانه‌تى شه‌تره‌نجى یانه‌كانى عێراقى بۆئاستى كچان له هۆڵى هوتێد سه‌دیر ئه‌نجامدرا به‌به‌شدارى چه‌ندین یانه‌ى شاره‌كانى عێراقى .كه پێك هاتبوو له هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (پێشمه‌رگه وكاره‌با وئیتسالات وگاره وفكروئهرمهن ونهفتى ناوهندو هه‌ده‌ف ) یارییه‌كانى به‌سیسته‌مى نیوده‌وڵه‌تى و سویسرى یارییه‌كانى به‌رێوه چوو .له‌م پاڵهوانهتیشه یاریزانانى كوردى یانه‌ى پێشمه‌رگه توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن وله ته‌واوى یارییه‌كان بتوانن ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن وببنه پاڵه‌وانى عێراقى بۆدووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك .ئه‌نجامى یانه‌كانیش به‌م شیوه‌ى خواره‌بوو.
1-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 5-16خاڵ
2-ئیتیسالات 14خاڵ
3-گاره5-13خاڵ
4-كاره‌با 9خاڵ
5-فكر5-7خاڵ