له خولى نایابى عێراقى، دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى تووشى دۆرِان بوو... زاخۆش بۆ لوتكه
رۆژى سىَ شه‌مه یانه‌ى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى تووشى دۆرانێكى تر هات .یانه‌ى زاخۆش له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى براوه بوو.
له میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى رۆژى سىَ شه‌ممه یانه‌ى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى به بىَ ئاماده‌بوونى هیچ هاندهریك رووبه‌رووى یانه‌ى به‌غدا بووه ،له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد و بهلاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوودبووئهم گێمه بهبىَ گۆڵ كۆتاى هات .له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى به‌غدا توانیان به هێرشێكى رێك وپێك له خوله‌كى 68ى یارییه‌كه ته‌سیر عه‌بدول حوسێن به لێدانێكى به هێز توانى تاكه گۆلى سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى به‌غدا تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامه بۆبه‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى به‌غدا كۆتایى هات ویانه‌ى دهۆك سى خاڵى گرنگى له‌ده‌ست دا .یانه‌ى زاخۆش توانى وانه‌یه‌كى به‌نرخ بداته یانه‌ى مه‌سافى باشوور یارییه‌كه‌ى لىَ بباته‌وه به‌ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى زاخۆ سىَ خاڵى تر‌ى هاوێشته سهركۆى خاڵه‌كانى .