له خولى نایابى عێراقى پاسه‌وانانى قهلاَى هه‌ولێر هاتنه پێشه‌نگى یانه‌كان
رۆژى سىَ شه‌مه یانه‌ى هه‌ولێر 22مین سه‌ركه‌وتنى له وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى تۆماركرد.
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له هه‌فته‌ى 30قۆناغى دووه‌م رۆژى سىَ شه‌ممه یانه‌ى هه‌ولێر له شارى به‌غدا له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى كه‌شافه رووبه‌رووى یانه‌ى هندییه بووه .له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر له ئاستێكى باش ده‌بینران بهلاَم نهینتوانى گۆڵى تیپى میواندار بهه‌ژێنن ،هه‌رچه‌نده هه‌وڵى زۆریان دا بهلاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو .له‌م گێمه‌ش هه‌ردوو یانه بهبىَ گۆڵ یه‌كسان بوون .له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر پلاَنهكانى رِاهێنهرى یانه‌كه توانیان به ئاست و به‌ئه‌نجام یارییه‌كه به هه‌ر نرخێك بێت بۆئاراستهى خۆیان بگۆرن .بۆیه له‌م نواهشدا هێرشبه‌رانى یانه‌ى هه‌ولێر به هه‌موو جۆرێك هێرشیان ده‌كرده سه‌ر تیپى هندییه و له خوله‌كى 68ى یارییه‌كه موسلیم مبارك توانى گۆڵى یه‌كه‌م بۆهه‌ولێر تۆماربكات و له پاش ئه‌م گۆله‌ش هێرشبه‌رانى یانه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام بوون له هێرش بردن له خوله‌كى 76ى یارییه‌كه لوئه‌ى سه‌لاح توانى گۆڵى دووه‌م بۆیانه‌ى هه‌ولێر تۆماربكات و یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامه كۆتایى هات .(2-0)گۆڵ هه‌ولێر هاته پێشه‌نگى یانه‌كان به‌كۆكردنه‌وه‌ى 70خاڵ .