سكۆلارى گه‌رایه‌وه‌ به‌رازیل

سكۆلارى گه‌رایه‌وه‌ به‌رازیل
گولاَن :كارزان كانه‌بى

به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى راهێنه‌رى به‌رازیلى سكۆلارى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ سكۆلارى گه‌رایه‌وه‌ وولاتى به‌رازیل بۆكارى راهێنه‌رایه‌تى .

جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى پالمیراسى به‌رازیلى جیلبیرتۆ سیبولو ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد بۆرۆژنامه‌كانى وولاتى به‌رازیل كه‌وا سكۆلارى راهێنه‌رى پێشووى هه‌لبَبژارده‌ى پورتوگال كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كانى وولاتى ئزپاكستان راهێنه‌ر بووه‌،بۆنده‌كه‌ى ناوبراو بۆماوه‌ى شه‌ش مانگ له‌گه‌ل پالمیراس ده‌بێت ،پێشتریش سكۆلارى توانیویه‌تى سىَ نازناو له‌گه‌ڵ یانه‌ى پالمیراس به‌ده‌ست بهێنىَ به‌ تایبه‌تى له‌ ساڵى 1997تاكو ساڵى 2000توانیویه‌تى له‌ سالانى 1998جامى میركوسول و لیپه‌رتادۆس وجامى به‌رازیل بباته‌وه‌ ،پیشتریش له‌ یانه‌ى یۆنۆكیدۆى ئۆزپاكستانى راهێنه‌ر بووه‌ توانیه‌تى جامى جیهانى ساڵى 2002بباته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌لبچژارده‌ى به‌رازیل ناوبراوى ته‌مه‌ن 60ساڵ كارى راهێنه‌رایه‌تى چه‌ندین یانه‌ى و هه‌لبَژارده‌ى ئه‌وروپى كردوه‌ ،پێشتریش له‌ چه‌ندین یانه‌ى به‌رازیلى ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى وه‌رگرته‌وه‌ ناوبراو خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى به‌هێزه‌ .
Top