یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ى ئاسیا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا

یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ى ئاسیا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا
گولاَن-ساڵح محمد

هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن توانى له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن بباته‌وه‌ و سێ خاڵى گرنگ به‌ده‌ستبهێنێت.

له‌خوله‌كى 39 یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن (كیسوكی هوندا) گۆڵى سه‌ركه‌وتنى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆماركرد.

چاوه‌رِوان ده‌كرا هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن له‌م یاریه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌لاَم ژاپۆنیه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و هه‌نگاوێك بنێن بۆ قۆناغی داهاتو، به‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ى كیشوه‌رى ئاسیایه‌ كه‌ له‌م جامه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
Top