ئه‌یوب ئه‌دیشۆ گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌خت
به‌مه‌به‌ستى مۆكردنى بۆندێك له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌یوب ئه‌دیشۆى رِاهێنه‌رى یانه‌ى جه‌یشى سورى گه‌یشته شارى هه‌ولێر .
به‌مه‌به‌ستى زیاتر گفت وگۆ كردن بۆوگه‌یشته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه ئه‌یوب ئه‌دیشۆى رِاهێنه‌رى به‌ناوبانگى عێراقى له رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختى كوردستان و له نێو فرۆكه‌خانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى كارگێى یانه‌ى هه‌ولێرپێشوازى لىَ كرا ،هه‌ر هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ مه‌لاَعه‌بدولخالق جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ولێروسه‌فین كانه‌بى وژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى هه‌ولێر كۆبۆوه بۆگفت وگۆكردن له‌سه‌ر رێكه‌وتن بۆواژووكردنى بۆنده‌كه ،له‌م باره‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له یانه‌ى هه‌ولێر به سایتى وه‌رزشى گولاَنى راگه‌یاند گوتى له چه‌ند رۆژى داهاتوو ناوبراو به‌فه‌رمى ده‌بێته رِاهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر به‌لاَم له باره‌ى برى بۆنده‌كه‌ى گوتى جارێك نه‌گیشتونه‌ته رێكه‌وتن به‌لاَم كارى باش كراوه ده‌گه‌ینه رێكه‌وتن .له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌یوب ئه‌دیشۆ خۆشحالى خۆى ده‌ربرى به وه‌رگرتنى مه‌شقى یانه‌ى هه‌ولێرگوتیشى یانه‌ى هه‌ولێر یه‌كێكه له یانه گه‌وره‌كانى عێراق گوتیشى له ئاینده‌یه‌كى نزیك برِى بۆندو مووچه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر دیارى ده‌كه‌م .