فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر چین دۆرِاندنى و هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى تۆمار كرد

پێش گه‌یشتنى بۆ ولاَتى ئه‌فه‌ریقاى باشور هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا یاریه‌كى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى چین ئه‌نجام دا و له یاریه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا نه‌یانتوانى ئاستى پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن و یاریه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامى گۆڵێكى بێ به‌رامبه‌ر دۆرِاند.
له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا زه‌نگێكى مه‌ترسیدارى بۆ هه‌ڵبژارده به‌ژداربوه‌كانى مۆندیال لێدا و توانى به‌ئه‌نجامى شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ى هه‌نگاریا بباته‌وه گۆڵه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن یاریزانان ڤان پێرسى و ئاریان رِۆبن دو گۆڵ و شنایده‌ر و ڤان بۆمێل و ئیلێرۆ ئیلیا تۆماركران.