ماڵپەڕێكی گرنگ بۆ سلایدی ئامادەكراو

ماڵپەڕێكی گرنگ بۆ سلایدی ئامادەكراو
سلاید «slid» بەمانای نیشاندانی زانیارییەك دێت بەهۆی پرۆژكتەر یا تیڤی یا بۆردی دیوار كە روونكردنەوەی بۆ بینەران تێدابێت..
باوترین پرۆگرام بۆ دروستكردنی «سلاید» پرۆگرامی پاوەرپۆینتە. ئەویش پێویستی بە لێزانینە و ئەزموون و كاركردنە.. بەڵام ماڵپەڕی https://slidehunter.com/ هەزاران سلایدی ئامادەكراوی پاوەرپۆینتی تێدایە كە بەویستی خۆت دەتوانێ، وێنەكان، دەقەكان و ئینفۆگرافیكەكان بگۆڕی و كات و سات نیشاندانەكەش دەستكاری بكەی.. لەكاتی بەكارهێنانی ئەم ماڵپەڕەدا كاتێكی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی كە خوێندكاری زانكۆن و شارەزاییەكی ئەوتۆیان لەو بوارەدا نییە
Top