ماڵپەڕێكی گرنگ بۆ سلایدی ئامادەكراو
باوترین پرۆگرام بۆ دروستكردنی «سلاید» پرۆگرامی پاوەرپۆینتە. ئەویش پێویستی بە لێزانینە و ئەزموون و كاركردنە.. بەڵام ماڵپەڕی https://slidehunter.com/ هەزاران سلایدی ئامادەكراوی پاوەرپۆینتی تێدایە كە بەویستی خۆت دەتوانێ، وێنەكان، دەقەكان و ئینفۆگرافیكەكان بگۆڕی و كات و سات نیشاندانەكەش دەستكاری بكەی.. لەكاتی بەكارهێنانی ئەم ماڵپەڕەدا كاتێكی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی كە خوێندكاری زانكۆن و شارەزاییەكی ئەوتۆیان لەو بوارەدا نییە