درۆنێك بۆ گشت ئەركێك

درۆنێك بۆ گشت ئەركێك

  كۆمپانیای DJI یەكێكە لە ناسراوترین بەرهەمهێنەری درۆنە مەدەنییەكان. لەم دواییەدا نوێترین درۆنی خۆی خستەڕوو كە بە درۆنی DJI Matrice 350 RTK

ناسراوە. درۆنی ئاماژە بۆ كراو دەتوانێت سێ كیلۆ هەڵبگرێت، بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە بوارەكانی ئەمنییەتی، خزمەتگوزاری تەندروستی و بەهاناوە چوون. ئەندازیاری و نەخشە هەڵگرتنەوە، زانیاری بە دەستهێنان لە تاوەرە بەرزەكانی كارەبا...تاد بەرهەم هاتووە.

درۆنی DJI Matrice 350 RTK دوو باتری بەهێزی لەسەرە و دەتوانێت كاتژمێرێك لە هەوادا بمێنێتەوە، خۆراگرە لەبەرامبەر با بەهێزەكان و ئەگەر هەستی بە مەترسی كرد ڕێڕەوی خۆی دەگۆڕێ یان دەنیشێتەوە. چەند كامێرایەكی لەسەرە بۆ نموونە كامێرای گەرمی و كامێرای نەخشە هەڵگرتنەوە و كامێرای ئاسایی بەهێز و كامێرای دیاریكردنی مەودا بەهۆی لەیزەرەوە.

ریمۆت كۆنترۆڵێكی تایبەتی لەگەڵدایە كە شاشەیەكی 7 ئینجی هەیە و سات بە سات دەتوانێ كۆنترۆڵی درۆنەكە بكات.

Top