داتاشۆیەكبەقەد كۆپێكی قاوە

داتاشۆیەكبەقەد كۆپێكی قاوە
لە پێشانگای ساڵانەی CESدا كۆمپانیای ئاسۆس پرۆژكتەرێكی بچووكی بەناوی Asus ZenBeam latte خستەڕوو، كە هەر بەقەد كۆپێكی قاوە دەبێت.
داتاشۆیەكە دەكرێت بۆ هەر شوێنێك لەگەڵ خۆتی بەری و سینەمایەكی گەڕۆك بێ بۆ هەموو شوێنێك. پرۆژكتەرەكە مەودای بڵاوكردنەوەی فیلمەكانی 120 ئینجە و رووناكییەكەی 300 LEDیە. رەگە بەهێزترین داتاشۆ نەبێ، بەڵام سەرنج راكێشترینیانە. بۆ بڵاوكردنەوەی گۆرانی و دەنگ هەتا 12 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت، بەڵام بۆ بڵاوكردنەوەی فیلم بە 3 كاتژمێر دادەبەزێت.. دەكرێت لەگەڵ مۆبایلەكەت پەیوەندی بكەی و ئەوەی لەسەر مۆبایلەكەتە بە داتاشۆیەكە نیشانی بدەی.
Top