كورسی گەیمی تایبەت و شاشەی چەماوە

كورسی گەیمی تایبەت و شاشەی چەماوە
بەرهەمێكی نوێ كە لە پێشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا خرایەڕوو، كورسییەكی تایبەت بە گەیم بوو كە لەلایەن كۆمپانیای Razerەوە بەرهەم هاتبوو. ئەم كورسییە شاشەیەكی چەماوەی 60 ئینجی لە جۆری OLED لەسەرە.
كورسییە تایبەتەكە كە بە جۆری (Project Brooklyn) ناسراوە، كورسییەكی زیرەكە و هەتا ئێستا تەنیا وەك بیرۆكە نموونەیەكی لێ بەرهەمهاتووە. كورسییەكە زیاتر بیرخەرەوەی فیلمە زانستی خەیاڵییەكانە.
كورسییەكە بە جۆرێك بەرهەمهاتووە، كە لەكاتی یاریكردندا بەكارهێنەر هەست پێدەكات خۆی لە ناو یارییەكەدایە، بۆ نموونە كاتێك گوللە داوێی یان گوللەت بۆ دێت هەست بە هاویشتن و بەركەوتن دەكەی.
Top