زەنگی دەرگا تایبەت بەسەردەمی كرۆنا

زەنگی دەرگا تایبەت بەسەردەمی كرۆنا
یەكێك لە رێگاكانی گواستنەوەی ڤایرۆس جا هەر ڤایرۆسێك بێت، بەركەوتنە بەیەك. ئەگەر هەڵگری ڤایرۆسەكە دەست لە شوێنێك بدا، ڤایرۆسەكە بۆ ماوەیەك لەوێ دەمێنێ و ئەگەر یەكێكی دیكە دەست لەو شوێنە بدا دەبێتە هەڵگری ڤایرۆس. زەنگی دەرگای ماڵان یەكێكە لەو ئامێرانەی كە دەستی زۆر كەسی پێدەكەوێ.
لەو ماوەیەدا زەنگێكی زیرەك بەناوی Touchless بەرهەم هات كە بۆ سەردەمی كرۆنا دروستكراوە. زەنگەكە بۆ لێدانی پێویستی بە داگرتنی دوگمە نییە بەڵكو خۆی هۆشمەندە. ئەوەندە بەسە كە كەسێك لەبەردەرگا بوەستێ ئەوكات خۆی زەنگ لێدەدا و بەهۆی كامێرایەك كە هەیەتی لە ژوورەوە كەسی بەردەرگا دەبیندرێ. تەنانەت ئەگەر هیچ كەسێكیش لە ماڵەوە نەبێت، زەنگەكە كە بەهۆی ئاپێكەوە لەگەڵ مۆبایلی بەكارهێنەرەكەوە پەیوەندی هەیە، خاوەنەكەی ئاگادار دەكاتەوە و وێنەی پشت دەرگاكەی بۆ بەڕێ دەكات.
Top