فڵچەی سمارتی ددان و تایبەتمەندییەكانی
فڵچەی جۆری Sonicare 9900 Prestige هۆشمەندە و جۆرێك ددانەكان دەشوات كە زیان بە رووكەشی ددان نەگەیەنێت و ئاگاداری پووكی بەكارهێنەرەكەی دەبێت. فڵچەی ناوبراو دەزانێت دەبێت چەندە فڵچەكە دابگریت و چەندە ددانەكانت بشۆیت.
فڵچەكە لەگەڵ مۆبایل دەبەسترێت و بەهۆی ئاپێكی تایبەتەوە بەكارهێنەر رێنوینی تایبەت بە ددان شوشتن وەردەگرێت. تەنانەت راپۆرتی هەفتانەو ساڵانە و مانگانەش دەخاتەڕوو.